Kurdistan Press - ئاگاداریەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرت بۆ هاوڵاتیان ئاگاداریەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرت بۆ هاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرت بۆ هاوڵاتیان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی نۆره‌ی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرت دابنێن  .

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ ، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا كراوه‌ ، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان دەتوانن نۆرەی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت دابنێن .

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولیر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، سیسته‌مه‌كه‌ ھەر چوار نووسینگەی پاسه‌پۆرتی سنووری پارێزگای ھەولێر ده‌گرێته‌وه‌ و له‌مڕۆوه‌ ده‌توانن خۆیان له‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ كار ئاسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرته‌ بۆ هاوڵاتیان .

 ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هاوڵاتییان بیزانن ، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت، لە ڕێگای مۆبایلەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە رێگای ویبسایت هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکه‌یان دابنێنن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه