Kurdistan Press - شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی

* گفتوگۆ لەبارەی پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر .

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2/23 , مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( JAICA) بە سەرۆکایەتی هێرۆشی سوزوکی بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا , گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە دا کرا . لەمبارەیەوە بەوردی ، پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر کە ڕێز لە کۆمەڵگە و دایک و باوک و مامۆستاکانی و بەرامبەرەکەی بگرێت و ژینگەپارێز بێت . 

شاندی جایکا ئاماژەیان بە نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەی ژاپۆبی کرد کە ئێستا لە چەند قوتابخانەیەکی کۆماری میسر جێبەجێ دەکرێت. لەم ڕووەوە ، پرۆفیسۆر سوگیتا سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە میسر، کورتەیەکی دەربارەی ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆنی لە میسر خستەڕوو.

شاندی جایکا خۆشحاڵی خۆیان بە پێشنیاری سەرۆکی حکومەت نیشاندا و ئامادەیی هەموو هاریکاری و پشتیوانیەکیان دەربڕی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا