قایمقامییەتی كۆیە بڵاوی كردەوە كە بە سەرپەرشتی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی كۆیە، دابەشكردنی نەوتی سپی لە كۆیە دەست پێ دەكات.
قایمقامییەت رای گەیاندووە كە هەردوو بەنزینخانەی ئازادی و دەربەند لە كۆیە دیاری كراون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتەكە.
بڕی 30 هەزار دینار دیاری كراوە بۆ وەرگرتنی 100 لیتر نەوت داوا كراوە كە هاووڵاتیی كۆبۆنی خۆراك و كۆپییەكی لەگەڵ خۆی ببات بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتەكە
هەروەها باس لەوە كراوە كە هاووڵاتییان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بەنزینخانەی دیاریكراو بكەن بۆ وەرگرتنی بەنزینەكانیان.
وەڵام بدەوه