Kurdistan Press - پەیامێکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگەوە پەیامێکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو پەلاماری چەند شوانێك دەدەن و لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شوانەكان و داعشەكاندا دروست دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەهانایانەوە دەچێت و شوانەكان ڕزگار دەكات و تیرۆریستانی داعشیش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێن.
لەمبارەیەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی 2ی 2025، شانەیەکی نووستووی گرووپی تیرۆرستی داعش لە سنووری گوندەکانی دوزخورماتوو بە دیاریکراوی لە دەورووبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا پەلاماری چەند شوانکارێکیان دا، لەئەنجامدا ڕووبەرووبوونەوە لە نێوانیاندا دروست بووە."
ڕاشیگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سنوورە دەستبەجێ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە ڕوویان لە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەکە کرد و توانرا شوانەکان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن."
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە "هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دڵنیایی دەدات، کە پێشمەرگە هەمیشە چاوکراوەیە و بە ورە و دەستێکی پۆڵاین ڕووبەڕووی هەموو جولە و کردەوەیەکی تیرۆرستانی داعش دەوستێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا