Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێمی كوردستان شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێمی كوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێمی كوردستان

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەریی سەرەتایی بەرەیی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور، سبەی پێنجشەممە 20/2/2025 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە درێژایی کاتەکان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە کاتەکانی بەیانیەوە بارانبارین بە ڕێژەی ناوەند و بەردەوام لە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک دەست پێدەکات و پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بە شێوەی پچڕ پچڕ ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەشەودا ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاتر دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان و لە شوێنی جیاوازیشدا بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت، لەگەڵ ھەورەبرووسکە، بەفر لەم قۆناغەدا لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی بەرزیی 1000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبارێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا، سبەی بای باشوور و باشووری رۆژھەڵات بە خێرایی 15-35کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت و ئەگەری خۆڵبارینێکی کاتی و کەم دەبێت لە سنووری پارێزگای مووسڵ و رۆژئاوای پارێزگای ھەولێر.
ئاراس جەبار ڕایگەیاندووە: قۆناغی یەکەمی ئەم شەپۆلە کاتی بەیانی رۆژی ھەینی 21/2/2025 کۆتایی پێدێت و لەم قۆناغەدا بەفر ناوەندی پارێزگاکان ناگرێتەوە و سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ھەوا ساردەکە بەتەواوی دەگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه