Kurdistan Press - مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدرێت مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدرێت

پسپۆڕێكی ئابووری ئومێدی چاكبوونی دۆخی دارایی كوردستان دووپات دەكاتەوە، پێی وایە كە چوار بەستەڵەكی دارایی لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق تواونەتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەم 18ی شوبات، هەنگاو هاشم پسپۆڕی ئابووری، رای گەیاند، بۆ ئەمساڵ چوار بەربەستی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچە و باری دارایی هەرێمی كوردستان نەماون، كە لە ساڵی ڕابردوو كێشەی گەورەی دارایی نێوان هەرێم بەغدا بوون.

ڕوونیشی كردەوە، دانانی سیستمی پایڕۆڵ وەك بنەمایەك بۆ لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لە مانگەكانی داهاتوو كاری پێ دەكرێت كە پڕۆسەی تەمویلكردنی مووچەخۆرانی هەرێم خێرا دەكات و هەر گۆڕانكارییەك لە لیستەكەدا ئاماژەی پێ دەدرێت، پڕۆسەی وردبینی كردنی و كاتی كەمی دەوێت.

هەنگاو هاشم كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی ژمێریاریی حكوومی و وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر گوتی، یەكێكی تر لە بەستەڵەكەكان دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ ئەوەی بەتەواوی یەكلا كردەوە كە پڕۆژەی "هەژماری من" وەك بەشێك لە پڕۆسەی بەجێییكردن و بەبانكیكردن مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لەبارەى داهاتی نانەوتیش باسی لەوە كردووە، هەرێمی كوردستان لەو مانگەدا نزیكەی 52 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی نارد بۆ بەغدا كە تەنیا داهاتی گومرگی بوو، ئەگەرچی یاسای كارگێڕی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە 50%ی هەموو داهاتی نانەوتی هەرێم بنێردێت، بەڵام ناردنی ئەو بڕەی ئەو مانگەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدای نارد وەكو ئاماژەیەكی ڕێكەوتنی نێوان هەردوو لایە.

لە كۆتاییشدا دەڵێ‌، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان توانەوەی بەستەڵەکێكی تری نێوان هەرێم و بەغدایە كە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێكخستنی تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجیی هەرێمی كوردستانە كە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پڕۆسەی چاودێری كردن، کە ساڵی ڕابردوو بەشێك بوو لە كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و شاندەكانی بەغدا لە ماوەی داهاتوو ئەو بوارە ڕێك دەخەن.

هەروەك دووپاتی كردەوە، پێوەندییە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەچنە قۆناغێكی نوێوە، بۆ ئەمساڵ هەردوولا، هەرێمی كوردستان و بەغدا براوەن و ئەركدارترن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا