خانەی میدیای ئهمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا دهیسهلمێنێت كه هێزهكانى سوپای عێراق دوێنێ له سنوورى پارێزگاى كهركووك ڕێگرییان له جووتیاره كوردهكان كردووه كارى خۆیان ئهنجام بدهن، بههۆى دروستبوونى ئاڵۆزی و هێرشكردنه سهر جووتیاره كوردهكان، سوودانى لیژنهیهكی باڵاى پێكهێنا و ڕهوانهى كهركووكى كرد.
خانەی میدیای ئهمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، ئهمڕۆ سێشهممه 18ى شوباتى 2025 ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه كه تێیدا هاتووه: "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ئەو ڕووداوە کرد کە دوێنێ لە سنوورى پارێزگای کەرکووک ڕووی دا، دوای ڕێگریکردن لە جووتیاران لە پراکتیزەکردنی کارەکانیان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە کە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکات بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینهوهكردن له سەرجەم بارودۆخی ئەم ڕووداوە".
محهممهد شیاع سوودانى، هەروەها فەرمانی دهركرد به ناردنی بریکاری وەزیری داد بۆ پارێزگاری کەرکووک کرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان سنوورى عێراق و هەرێمی کوردستانە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان دهكرێت لە سوپا و ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەکانی حهشدی شهعبی و دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان پابەندبن بە یاسا و ڕێنماییەکان و دان بهخۆیاندا بگرن و ژیرانە و نیشتمانپەروەرانە مامەڵە بکەن، هاوكات داوا لە هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکرێت کە حیکمەت و هێمنی و ئارامی بەکاربهێنن و بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییهكان لە پێشینە دابنێن و پابەند بن بە یاسا و دەستوور و کار بۆ پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی هەموو دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئامانجە نیشتمانییە هاوبەشەکاندا بکەن.
دوێنێ دووشەممە 17ی شوباتی 2025، لە كاتێكدا جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز لە پارێزگای كەركووك، دەیانویست بچنە سەر زەوی و زاری خۆیان و كاری تێدا بكەن، كەچی لە لایەن سوپای عێراق و میلیشیاكانەوە بە هەمەر هێرشیان كرایە سەر و جگە لەوەی ڕێگرییان لێ كرا، لە هەندێك تۆماری ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت كە هەوڵی خنكاندنی جووتیارانی كوردیش دەدرێت

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه