بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن و فریودانی هاووڵاتیان و وەرگرتنی بڕێک پارە بەفێڵ لێیان، دەستگیر کرد.
ئەو دوو تۆمەتبارە، کە خەڵکی سنووری دەرەوەی شاری هەولێرن و یەکێکیان ئافرەتە، هەفتانە چەند جارێک دەهاتنە شاری هەولێر و هەڵدەستان بە هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتانی بەساڵداچوو بەناوی خێرخوازییەوە، گوایە کەسێکی خێرخواز هاوکارییان دەکات، بەڵام نابێت پارەیان لەلا بێت، پارەکەیان لێ وەردەگرتن و دواتریش خۆیان ون دەکرد.
لە کاتی ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا کراون.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه