Kurdistan Press - د . شاخەوان عەبدوڵا لەسەر ڕووداوەکەی کەرکووک پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی کرد د . شاخەوان عەبدوڵا لەسەر ڕووداوەکەی کەرکووک پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د . شاخەوان عەبدوڵا لەسەر ڕووداوەکەی کەرکووک پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی کرد

ئەمڕۆ دوو ڕووداو لە سنووری پارێزگای كەركووك ڕوویان دا، لەلایەك لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان سوپای عێراق هەڵیانكوتایە سەر جووتیارانی كورد و ویستیان تراكتۆڕێك ببەن، بەڵام جووتیاران لێیان هاتنە دەست و ڕادەست نەبوون، لەلایەكی دیكە، لە كەركووك پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵ درایە پەلەمانتارێكی عەرەب كە ئەو پۆستە لەبنەڕەتدا پشكی كوردە.
لەمبارەیەوە، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) باسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان خۆی و سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: "بەداخەوە، ئەمڕۆ لە كەركووك دوو ڕووداو ڕوویان دا، یەکەمیان گرژییەکانی سنووری سەرگەران و بەردەوامی ڕێگرییەکانی سوپا لە جووتیارە کوردەکان بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەرێز سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دۆخی سنوورەکەم لەگەڵ باسکرد و داوام کرد کۆتایی بەو ڕێگریانە بهێنێت، بەسوپاسەوە فەریق عەبدولكەریم سوودانی، راوێژکاری سەربازی ڕاسپارد بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کێشە و گرفتانە بهێنیت، دواتریش لەگەڵ فەریق عەبدولكەریم قسەم کرد و بەڵینی دا بەپەلە تەداخول بکات."
لە باسكردنی ڕووداوی دووەم، جێگرس سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، كە "بەداخەوە پۆستی بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک درایە پەرلەمانتار وەسفی عاسی و کەسێک دانرا، کە تەنانەت وەسفی وەزیفیشی لەگەڵ پۆستەکەی ناگونجێت، ئەمە لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ کاک ڕێبوار قسەم کرد و بەڵێنی دا ئەو بابەتە ڕابگریت و تەنانەت وتی؛ ئەو کاندیدەم ڕەتکردووەتەوە، هەروەها لەگەڵ کاک خالد شوانی قسەم کرد بەهەمان شێوە بەڵینی دا ڕێگە بەو بابەتە نەدەن، بەڵام بەداخەوە نازانم لەژێر چی فشارێک ئەمەیان کرد بەڵام زیانی گەورە بە جووتیارانی ئێمە دەگەیەنێت بەتایبەتی لەکاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسایی پوچەڵکردنەوەی بریارەکانی بەعسی لەناوچوو."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه