Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه