پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، پڕۆژەیەكی گەورەی وەبەرهێنانی گەشتیاری لە چیای سەفین بە گوژمەى یەک ملیار دۆلار جێبەجێ دەكرێت، كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنەی نییە و بڕیارە ئەمساڵ دیزاینی ماستەرپلانی پڕۆژەكە تەواو بكرێت.
ئەمشەو يەكشەم 16ی شوباتی 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت.
لەبارەی پڕۆژەكەوە، ئومێد خۆشناو روونی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری، لە بەرنامە و پلانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دایە بە گوژمەى یەك ملیار دۆلار پڕۆژەیەكی گەورەى وەبەرهێنانی گەشتیاری لە چیای سەفین جێبەجێ بکرێت.
هەروەك ئاماژەیشی كردووە، لە ئێستەدا پرۆژەکە لە دیراسە دایە و كار لەسەر داڕشتنی ماستەرپلانی دەکرێت، کە لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نموونەى نییە، بڕیارە ئەمساڵ دیزاینی ماستەرپلانى پڕۆژەکە تەواو بکرێت و لە رێگەى گەورە کۆمپانیا جیهانییەکانەوە كه شارەزان له بواری پەرەپێدانى گەشتیاری جێبەجێ بکرێت.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه