Kurdistan Press - نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە دەکرێتەوە کاتەکە ڕاگەیاندرا نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە دەکرێتەوە کاتەکە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە دەکرێتەوە کاتەکە ڕاگەیاندرا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەمو شتێك ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت و پێشبینییش دەكات کۆتایی مانگی داهاتو هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە، دەشڵێت، "لەچەند ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە هەولێر گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە دەكەین و ئەوەش دەبێتە نەخشە ڕێگەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم".
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ-ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە هەناردەکردنەوەی نەوت "مانگی داهاتو" دەستپێبکاتەوە، ئەوەش دوای نزیکەی دو ساڵ لە وەستانی نەوت و زیانی ئابوریی 19 ملیار دۆلار، گەشبینییەکی دیکەیە.


ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە هەولێر گفتوگۆ لە بارەی دۆسیەی نەوتەوە بكات و ئەوەش دەبێتە نەخشە ڕێگەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، هەروەها دانوستاندنی زیاتر لەگەڵ بەغدا دەبنە دیارخەری ئەوەی چەند نەوت بۆ بەکاربردنی نێوخۆ دەستنتیشان دەکرێت.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد، "ئێستا لەلای ئێمەوە هەمو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی خۆمان هەناردە بکەین. ئێمە پێشبینیی دەکەین کۆتایی مانگی (ئادار/3) هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه