بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارانە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە و ئەمانەش بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقە لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.
وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنین، هیچ کەسێک لە کاتی بوونی کێشەدا پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، تاکو لە ڕێگای پۆلیسەوە کێشەکانیان بۆ یەکلایی بکەینەوە و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
جەختیش دەکەینەوە، هەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات و تەقە بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و دەدرێتە دادگا.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه