Kurdistan Press - سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لێكتێگەیشتن و هەنگاوی گرنگ لە نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ هەیە و كۆبوونەوەكانی داهاتوو بۆ دابەشكردنی پۆستەكان دەبێت. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە میونشن ئەنجامیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامانجی بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن خستە ڕوو گوتی، ئەوە هەنگاوی گرنگە كە لەماوەی چەند رۆژێكە چەندان دیداری گرنگ ئەنجام دەدرێت.

لەمیانەی پرسیاری هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ‌ نێچیرڤان بارزانی گوتی، لە گفتوگۆیەكی رژد هەیە لە نێوان پارتی و یەكێتی و گەشبینین كە لەماوەیەكی نزیكدا كابینەی نوێی حكوومەت دێتە راگەیاندن

روونیشی كردەوە كە لێكتێگەیشتن و پێكەوە كاركردن ئامانجی هەردوو لایەنی پارتی و یەكێتییە و كۆبوونەوەی داهاتوو بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستەكان دەبێت لە نێوان هەردوولا و پێكهاتەكان. 

لەبارەی هاتنی شاندی ئیمڕاڵی بۆ هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە سبەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەكە هەیە و پێشبینی دەكات كە پەیامی ئاشتیان پێ بێت بۆ داهاتووی كورد لە توركیا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه