Kurdistan Press - بەڕێوەبەرایەتی مەددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی گشتی هەولێر 35 گەورە بازرگانی دەستگیر کرد بەڕێوەبەرایەتی مەددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی گشتی هەولێر 35 گەورە بازرگانی دەستگیر کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوەبەرایەتی مەددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی گشتی هەولێر 35 گەورە بازرگانی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردودا 35 بازرگان و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەكان لە شاری هەولێر و دهۆک دەستگیركراون كە ژمارەیەكیان بیانین، هەروەها دەستبەسەر زیاتر لە 51 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە. 
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ژمارەیەک چالاکیدا لە چەند هەفتەی رابردو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە توانرا 35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێر و دهۆک.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەک لەو دەستگیركراوانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن. لەم چالاکیانەدا توانرا بڕی 49 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و دو کیلۆگرام لەجۆری هیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچون هاوکار و هەماهەنگمان بونە لەو چالاكیانەدا، هەروەها لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه