پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی گرووپی (ڕاوچیی كۆیلەكان)ی ڕاگەیاند، كە ئەو گرووپە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەلیكڕۆنی و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ئافرەتان كردووە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "پۆلیسی هەولێر گرووپی (ڕاوچیی کۆیلەکان)ی دەستگیر کرد."
ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەم گرووپە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەم گرووپە تاوانی ئەلیکتڕۆنییان و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردووە.
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند: "تۆمەتباران، کە یەکێكیان خەڵکی سنووری قەزای سۆرانە و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیر کرا، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگە."
وەڵام بدەوه