Kurdistan Press - لە مانگی ڕەمەزان ئەو ماددانە لەبەشەخۆراک زیاد دەکرێن لە مانگی ڕەمەزان ئەو ماددانە لەبەشەخۆراک زیاد دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە مانگی ڕەمەزان ئەو ماددانە لەبەشەخۆراک زیاد دەکرێن

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان و هاتنی مانگی ره‌مه‌زان بڕیار دراوه‌ هه‌ر له‌ مانگی شوباتدا به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان دابه‌ش بكرێت . ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ ڕێگه‌ی تیمێكی وزراییه‌وه‌ چاودێری دۆخی بازاڕ و هه‌ڵاوسانی نرخ ده‌كه‌ین .
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووه‌، لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 20-2-2025، سەبەتەیەکی  نوێی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا .
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە حەوت ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیار دراوه‌ بۆ مانگی ڕەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر زیاد بکرێت و بەمەش ده‌بێته‌ 11 مادده‌ی خۆراكی و پێش مانگی ڕەمەزان دەگاتە دەستی هاووڵاتییان . هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، كوالێتی و باشی مادده‌ خۆراكییه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه‌ كه‌ هاوڵاتیان بتوانن سوودی لێ ببینن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا