Kurdistan Press - ئاردی ئەم مانگە مەفرۆشن ئاردی ئەم مانگە مەفرۆشن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاردی ئەم مانگە مەفرۆشن

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رای دەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی ئاردی مانگی دوو دەكەین و كوالێتی زۆر باشە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوبات، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، بە "وشە"ی راگەیاند، ئاردی مانگی یەك كۆتایی هاتووە و دەستكراوە بە ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی ئاردی مانگی دوو.

زیاتر گوتی، ئاردی مانگی دوو دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتییان بۆ هەموو هەرێم، ئاردەكەش لە گەنمی ناوخۆی سایلۆكان دەبێت و گەنمی تری تێكەڵ ناكرێت و كوالێتییەكەی زۆر باشە بۆ بەكارهێنان.

روونی كردەوە، ئەمساڵ هەوڵدەدەین گرفتی دابەشكردنی ئارد روونەدات و لەو وادەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆمان دیاری بكات ئارد دابەش بكەین.

پێویستە بگوترێ، لە بەشەخۆراكی مانگانە، حكوومەتی عێراق ماوەی چەند ساڵێكە لەبری 12 بەشەئارد، تەنیا 10 بەشە ئارد دەداتە هاووڵاتییان.

محەمەد سابیر، بریكاری ئارد راگەیاند، دوو مانگە كە ئاردی بەشەخۆراك دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتییان كوالێتی زۆر باشبووەو خەڵك لێی رازیبوون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا