Kurdistan Press - لەوانەیە چیتر هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەکرێت لەوانەیە چیتر هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەوانەیە چیتر هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەکرێت

لەوانەیە چیتر هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەکرێت.

سیستەمی ناوچەکە بە گشتی بگۆڕێت

ئەمریکاو هاوپەیمانان هەرێمێکی کوردستانی ئارامیان دەوێ دووربێت لە فەوزای سیاسی زۆر هەوڵیانداوە ئەوە لە ڕێگەی هەڵبژاردن بکرێ و جیاوازیەکان لە پەرلەمان کۆببێتەوە و ڕای زۆرینە و کەمینە و بچوک دیاربێ، بەڵام ئەوە سوودی نەبووە، بۆ نمونە حزبێک کە یەک کورسی هەبووبێت ویستوویەتی حسابی حزبێکی بۆ بکرێ 40 کورسی هەیە، مادام وا حساب ناکرێ ئیتر فەوزای ناوەتەوە و خێمەی هەڵداوە و خۆپیشاندانی کردووە و ....هتد، بۆ نمونەیەکی ئاسانتر ئێستا ئەو حزبانەی یەک کورسیان هەیە دەنگیان بەرزترە لەو حزبانەی بیست و سی کورسیان هەیە، ئەگەر سبەی پارتی لە کۆی شەش ملیۆنەکە پێنج ملیۆن دەنگ بهێنێ ئەوە ملیۆنەکەی دیکە ناهێڵێ دۆخەکە ئارام بێت هەر بزانێ خەڵک لە شتێک ناڕازیە ئیتر حزبۆکەیەک دێ دەستدەخاتە ناو ناڕەزاییەکان و بۆ بەرژەوەندی حزبی دەیسوڕێنێ، لەبەرئەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەزموونیان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵات و ناوچەکە بە هەڵبژاردن ئارام نابێت، دوورنیە هەرێم و عێڕاق دەسەڵاتێکی هاوشێوەی ئوردن و میسڕ و سووریای نوێی بۆ دابنێن و شەرعیەتی یاسایی و دەولی بدەنێ، ئەوە بۆچوونە بەڵام بە دووری نابینم ئەو گێژاوە هەر بەوە کۆتایی دێ!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه