Kurdistan Press - یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی، پێشبینی دەکات سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بکەوێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ئازاری داهاتووەوە.

 بەپێی ساڵنامەی زاینی، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەموو ساڵێک 10 ڕۆژ پێشدەکەوێت، تەنیا بەبینینی مانگ دیاری دەکرێت، بۆیە لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بینینی مانگ لە کەسایەتی ئایینی و فەلەکناسی پێکدەهێنرێت.

محەممەد شەوکەت عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕایگەیاند: یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یەکی ئازاری 2025 دەسپێدەکات، چونکە بەرەبەیانی 27ـی شوبات مانگ ئاوادەبێت، بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر مانگ نوێ دەبێتەوە.

 لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ئاماژەی بە پێشبینییە فەلەکییەکانی زانایانی جیهانی ئیسلامی کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، یەکی مانگی ڕەمەزانی 1446ـی کۆچی دەکاتە یەکی ئازاری2025، لەو ڕۆژەدا مانگ دەبینرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه