بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لەچەندهاهاووڵاتی دەستگیر کرد.
فێڵەکەش بەم شێوەیە بووە، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەن کارێک کردووە کە کاریان بۆ بکات، دواتر داوای لێکردووە کە سەردانیان بکات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن.
پاش ئەوەی کە مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا، هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەن کار کردووە کە لەسەر ڕێگای خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات، کە بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت وایان لەو خاوەن کارە کردووە بڕوایان پێ بکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە لای، پارەکەی بدەنەوە.
ئەو کەسەی کە پۆستەکەشی بە خاوەن کارەکە داوە و پارەکەی لێ وەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک فێڵی هاوشێوەی لێکراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بکات.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه