بەگوێرەی چەند نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری بۆ بەغدا گەڕاندووەتەوە کە بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجی پرۆژەکان و بەکاربردن داوایکردبوو.
هەر بە گوێرەی نوسراوەکە لەماوەی ساڵانی 2023 و 2024 حکومەتی هەرێم 85٪ـی ئەو قەرزانەی کە بۆ مووچە خەرجکراوە، حکومەتی عێراق لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بڕیووە و قەرزەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو بانکەی کە قەرزەکەی بە حکومەتی هەرێم داوە.


وەڵام بدەوه