Kurdistan Press - بەهێزترین شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەهێزترین شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهێزترین شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لەماوەی هەفتەیەکی دیکەدا بەھێزترین شەپۆلی بەفر و سەرمای زستانی ئەمساڵ روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمشەو چوارشەممە 12/2/2025، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "پێشبینی دەکرێت لە 19ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکوور لە ئەورووپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت لەگەڵ بارانێکی زۆر باش بۆ سەرجەم ناوچەکان و نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما."

هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە: "ئەم شەپۆلە چالاکترین شەپۆلی بەفروباران و سەرمای زستانی 2025 دەبێت کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا