Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها دۆخی گەلی کورد لە سوریا و مەترسییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
جێگەی ئاماژەپێکردنە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کە کۆتایی بە  ئەرکەکانی هاتووە ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی کرد، سەرۆک بارزانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه