ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی 2ی 2025، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرا.
یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.
وەڵام بدەوه