Kurdistan Press - گرێبەستوکە واژۆکرا گرێبەستوکە واژۆکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گرێبەستوکە واژۆکرا

گرێبەستێك لە نێوان كۆمپانیایەکی ئیتاڵی و هەرێمی كوردستان واژووکرا، كۆمپانیا ئیتاڵیەكە پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە دەڤەری سۆران بنیات دەنێت.

بە ئامانجی کارکردنی هاوبەش لە سێکتەرە جیاوازەکان و وەبەرهێنان کردن لە هەردوولا، ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی 2ی 2025، یەکەم کۆڕبەندی ئابووری نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئیتاڵیا لە شاری رۆما سازکرا بۆ ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.

لاوەند مەموندی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " لە یەکەم رۆژی ئەم کۆڕبەندەدا، گرێبەستێك لە نێوان (Visit Kurdistan) و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان واژوو کرا ، تایبەتە بە بنیاتنانی پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە دەڤەری سۆران و وا بڕیارە لە شەش مانگی داهاتوودا کۆمپانیاکە دەست بە کارەکانی بکات."

ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی بوونی پەیوەندیەکی بەهێزی سیاسی لە نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، گواستنەوەی ئەو پەیوەندیە بۆ فراوانترکردنی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیيەکانی هەردوولا، ئەم کۆڕبەندە سازدەکرێت، گوتیشی: "سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولا و هەروەها پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەنگاوی زیاتر بچێتە پێش، ئامانجی سازدانی ئەم کۆڕبەندەیە و بڕیارە چەند گرێبەست و لێكتێگەیشتن لەنێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی ئێمە و ئیتاڵیا بكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا