شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمشەو دووشەممە 10/2/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەدیاریکراوی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی 13و 14ی مانگ، شەپۆلێکی دیکەی زۆرباشی بەفروباران سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین بەچڕی دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە نزمەدەشتاییەکانیش ئەگەر بارانبارینی مامناوەند هەیە."
روونیشی کردووەتەوە: "سبەی کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ دەکات و ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە بە تایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوای موسڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە، لە چیای شەنگالیش ئەگەری بەفربارین هەیە."
وەڵام بدەوه