قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی عه*سا*ئیبی ئه‌هلی حه*ق، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی به‌ره‌ی مقا*وه‌مه بڵاوی كرده‌وه، تێیدا داوا له جاشه‌كانی خۆیان ده‌كات له سلێمانی لە تێكدان و ئاژاوەخستنە ناو هه‌رێمی كوردستان بەردەوامبن تەنانەت ناوی هەرێمیشی بە باکوری عێراق هێناوە ، داوا دەکات بەردەوامبن لە ئاژاوەگێری تا ئه‌وكاته‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوخێنن.
ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی خه*ز*عه‌لییه:
قه*ی‌س خه*ز*عه‌لی:
پیرۆزبایی ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە باکوری عێراق دەکەین، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی گەلی کورد هەوڵەکانمان بۆ دەرکردنی به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌مریكا بەرز دەنرخێنێت، ئێوە سەلماندتان لە باکوورەوە تا باشوور لەگەڵ عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوودان، ئێوه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی به‌كرێگیراوه‌كانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت عێراق دابەش بکەن وه‌ستانه‌وه.
ئەی گەلی کورد بەتایبەت مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆڕشگێڕانی حزبە قه‌ومییه عێراقییه‌كانی سلێمانی: هەموو خەڵکی عێراق چاوەڕێی سەرکەوتنی ئێوەن بەسەر جوداخوازەکاندا. به‌رده‌وام بن له ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆڕاگری و پەیوەندیتان به ئێمه‌وه تاکە ڕێگایە بۆ پاراستن یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و گەیشتن بە ئامانجەکان.
٩/٢/٢٠٢٥

وەڵام بدەوه