Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران گەیشت هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران گەیشت

بەپێی ئەو ناوانەی گەڕاونەتەوە، لەم هەفتەیە فەرمانبەران و مامۆستایانی سلێمانی 100 هەزار پارچە زەوی وەردەگرن.


ئەمڕۆ یەكشەم نۆی شوبات، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی، رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی ناوەكان لە ئەنجوومەنی وەزیران، لەناو لیستەكە نزیكەی 100 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبەجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دابەش دەكات.


ئەوەش زانراوە لەو 216 هەزار ناوەی بۆ وەجبەی دووەم ناویان گەڕاوەتەوە، 88 هەزار مامۆستا ناویان هەیە و لەم هەفتەیە زەوی وەردەگرن.


دوێنێ‌ پارێزگای هەولێر ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ راگەیاند كە گەڕاوەتەوە شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە.


لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا، لیستی ناوی نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچوو.


ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی كە سوودمەند نەبوونە، لە رۆژی 31ی 5ی 2024دا وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه