شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران بەڕێوەیە و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمشەو شەممە 8/2/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە سەینێوە کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان لە تەواوی ناوچەکان ساماڵ و خۆرەتاودەبێت و لە درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت و هەروەها بەهۆی بەرزی شێ ڕێژەیی دیاردەی تەمومژ ڕوو دەدات لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، ئەنبار، تکریت و بەغدا بۆیە پێویستە شۆڤێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەهێڵەکانی دەرەوە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکه بکەن."
روونیشی کردووەتەوە: "لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پێشبینی دەکرێت دووبارە کەشی ناسەقامگیر بگەڕێتەوە ناوچەکەمان و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری ئەو ناسەقامگیرییە زیاتر دەبێت و بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلێکی تری بەفروبارانبارینی زۆرباش سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
وەڵام بدەوه