ئه‌مشه‌و هه‌ینی، به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، پێشبینى دەکرێ سبەی شەممە، شەپۆلێکى کورت خایەنى بارانبارین لە کاتەکانى بەرەبەیان لە باکوورى ڕۆژئاواى هەرێمەوە بەرەو بەشێک لە ناوچەکانى دەشتى هەولێر و کەرکووک و خورماتوو و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان بگرێته‌وه و لە کاتەکانى ئێوارەشدا ناوچەکانى سلێمانى و هەڵەبجەش دەگرێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچە (تێکەڵەی بەفر و باران بێت) بەتایبەت له شارى سلێمانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه