لە مانگی 12ی پارساڵ و مانگى یەكی ئەمساڵ وەك پێویست باران نەباری، شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات ئەم مانگەی تیایداین "شوبات" مانگێكی تەڕ و باراناوی دەبێت و قەرەبووی بێ بارانییەكەی دوو مانگ پێش خۆی دەكاتەوە.
ئەمشەو پێنجشەم، شەشی شوباتی 2025، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی پێشبینیكاری كەشوهەوا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، مانگی شوبات مانگێکی تەڕ و باراناوی دەبێت، قەرەبووی ئەو بێ بارانییە دەکاتەوه کە لە مانگی 12 و یەک رێژەی باران لە خوار ئاستی ئاسایی بوو.
گەڵۆزی ئاماژەی داوە، پێشبینی دەکرێت لەنێوان مەودای 12 تا 19ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی تری بەفر و باران بارینی زۆرباش سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کورستان بگرێتەوە.
لەبارەی جێگیربوونی شەپۆلەكەشەوە، شارەزا كەشناسییەكە ئاماژەی داوە، لە ئێستەدا شەپۆلەکە لەسەر نەخشەی کەشوهەوا دەرکەوتووە گۆڕانکاری تێدا بەردەوامه و جێگیر نییە، بەڵام کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کەم کردنەوەی وشکەساڵی.
وەڵام بدەوه