Kurdistan Press - بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوریەکاندا، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە  کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوریەکاندا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە (5  -8  ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئاڕاستەی با  گۆڕاو دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبیت (10 - 20) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات ئەگەری چالاک بونی هەیە بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكرد، سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا، لەکاتەکانی درەنگانی شەو بەفربارین درێژ دەبێتەوە بۆ  ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم بەشێوەی پچڕپچڕ.  

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا ده‌بێت و مەوداى بینین / لەنێوان (7 – 8) كیلۆمه‌تر دەبێت و لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ  (4 – 6) كیلۆمه‌تر.

هەولێر     : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :   10 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1-  پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 18 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه