كەشناسیی هەرێم هۆشدارییەكی لەبارەی شەپۆلی خۆڵبارین بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاندووە لە هەندێك ناوچەی كوردستان مەودای بینین بۆ 500 مەتر كەمتر بووەتەوە و بەپێی هۆشدارییەكەی كەشناسیی، لە دووزخوورماتوو كەمترین مەودای بینین تۆمار كراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوباتی 2025، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ژێر تایتلی "هۆشداری" بڵاوی كردووەتەوە، شەپۆلێکی خۆلبارین شاری کەرکووک و هەندێ لەناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە.
دەستەكە روونی كردووەتەوە، شەپۆلەكە بەجۆرێکە مەودای بینین لەهەندی شوێن کەم بووەتەوە بۆ کەمتر لە 500 مەتر و بەگوێرەی دواین زانیاری بەردەست مەودای بینین هەندێ لە ناوچەکان بەم شێوەیە بوو:
کەرکوک سێ کیلۆمەتر
چەمچەماڵ دوو كیلۆمەتر
دووز خورماتوو 300 مەتر
خانقین حەوت كیلۆمەتر.
لە كۆتایی هۆشدارییەكەی دەستەی كەشناسییدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوو کاریگەری لاواز بێت.
وەڵام بدەوه