لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی، وەزارەتی كارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناكییەوە كارەبای نیشتیمانی 24 سەعاتی بۆ هەشت گەڕەكی تری شاری هەولێر دابین دەكات.
ئەو گەڕەكانەی كە كارەبایان دەبێتە 24 سەعاتی بریتین لە گەڕەكەكانی (كوران، ڕزگاری، كوردستان، بەهار، كرێكاران، ئازادی، ماجیداوە و ڕاستی) کە زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی كارەبا لەخۆ گرتووە.
وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە، پێشتر گەڕەكەكانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە كرابوونە 24 سەعاتی و بەم شێوەیە بەكۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، كارە تەكنیكییەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك دەستی پێ كردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەكێك لەو پارێزگایانەش دەكرێن بە كارەبای 24 سەعاتی.
وەڵام بدەوه