بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەبی سووریای بەناوی (م. ب. ذ) بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتەلە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت، بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ئافرەتەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار کرایەوە، بە چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و دانی نا بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان دراوەتە دادگا.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه