Kurdistan Press - وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا

پارتی و یەكێتی لەسەر زۆرینەی پۆستەكانی كابینەی 10ی حكوومەتی هەرێم رێككەوتوون، بەپێی زانیارییەكان هەفتەی داهاتوو ئەنجامەكان رادەگەیەنن، بەرپرسێكی پارتیش دەڵێت، لە زووترین كاتدا كابینەی 10 پێكدێنین.

لیژنەی هاوبەشی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی، دوایین كۆبوونەوەیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت كرد، بەرپرسانی ئەو دوو لیژنە ئاماژەیان بەوە دا لەسەر زۆرترین خاڵ رێككەوتوون و كەمترینیان ماوە.

ئاری هەرسین بەپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رای گەیاند، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان ئێمە و یەكێتی هەیە و ڕێككەوتنی سەرەتاییمان تێپەڕاندووە، هیوایەكی زۆر هەیە كە كابینەی 10 لە زووترین كات پێكبهێنرێت.

بۆ بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی كۆتایی بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی 10ی حكوومەتی هەرێم، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆ ببنەوە، دوای ئەوەی لیژنەی تەكنیكی هەردوولا گەیشتنە رێككەوتنی سەرەتایی لەوبارەیەوە.

لیژنەی تەكنیكی پارتی و یەكێتی كارەكانیان تەواو كردووە و بڕیارە ئەوەی ماوە بۆ لیژنەی باڵای هەردوو حزبی جێبێڵن و ئەوانیش بەزووترین كات یەكلای بكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە شاندی دانوستانكاری پارتی راگەیاند،  چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكار ئەنجام بدرێت و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ڕەشنووسەكە بكرێت، دوای ئەوەی لیژنەی تەكنیكی هەردوو حزب بۆ شاندی باڵا بەرزیان كردەوە.

بەپێی زانیارییەكان یەكێـتی دەستبەرداری داواكاریی پۆستی سەرۆكی هەرێم بووە و پارتیش دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك هەرێم زیاتر دەكات.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر عەلی حوسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتی، بەپێی كاری لیژنەكان باوەڕ دەكەین پێش نەورۆز كابینەی 10ی حكوومەتی هەرێم پێكبهێنرێت.

هاوكات سەرۆك مەسعوود بارزانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رای گەیاند،   ڤیتۆیان لەسەر كەس نییە و شایستەی هەڵبژاردن دەكرێتە پێوەر، بۆ پێكهێنانی كابینی نوێی حكوومەت لەگەڵ یەكێتی هەنگاوی گەورەیان بڕیوە، ئومێد دەكەن بەمزووانە بگەنە رێككەوتن و حكوومەت پێكبهێنن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه