Kurdistan Press - ڕەمەزانی ئەمساڵ لە هەولێر جیاواز دەبێت ڕەمەزانی ئەمساڵ لە هەولێر جیاواز دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕەمەزانی ئەمساڵ لە هەولێر جیاواز دەبێت

بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگیی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر گەورەترین فێستیڤاڵ دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەشداریی لەو فێستیڤاڵەدا بكەن "پێویستە (بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی، نموونەی کاری هاوشێوە) لەگەڵ خۆیدا بێنێت."

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 2ی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر، گەورەترین فێستیڤاڵ بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ژێر سێبەری قەڵا لە بەردەم پارکی شار ساز دەکات."

بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات، کە ئارەزووی بەشداریکردنی ئەو فێستیڤاڵەیان هەیە "بە هەر جۆرە چالاکییەکی (خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و هتد...) دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکەن."

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە ئارەزوومەندان  لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، كە ڕۆژی سێشەممە 4ی 3ی 2025، كاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست پێ دەكات، دەتوانن هەلی كار و پێدانی شوێنی كار لە شەوانی مانگی ڕەمەزان دەستەبەر بكەن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر مەرجی ئارەزوومەندان بۆ بەشداریكردن لەو فێستیڤاڵە دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیەنێت، "پێویستە (بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی، نموونەی کاری هاوشێوە) لەگەڵ خۆیدا بێنێت."

ئاشكراشی كرد، كە ئەو فێستیڤاڵە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەست پێدەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه