Kurdistan Press - سبەی هاوكاری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت و هەواڵێكی خۆشی لەگەڵدایە سبەی هاوكاری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت و هەواڵێكی خۆشی لەگەڵدایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی هاوكاری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت و هەواڵێكی خۆشی لەگەڵدایە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، سبەی هاوكاری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت و هاوكارییەكانیشیان بەردەوام دەبێت. 

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.

هەروەها، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.

لەم مانگە سەرووی(٤٠٫٠٠٠) چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه