سەرچاوەیەك كە لە نزیكەوە ئاگاداری نێو خێوەتەكەی سلێمانییە، ئاشكرای كرد كە چۆن لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە خواردن و شەربەت بەو بەناو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەدرێت كە بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە لە سلێمانی مانیان گرتووە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە مامۆستایانی مانگرتوو هەر چەند كاتژمێرێك جارێك بەو پاساوەی كە گوایە بارودۆخی تەندروستییان تێكچووە، دەبرێنە نەخۆشخانەی شار، لەوێ شیر و مۆز و خورما و شەربەت و كۆمەڵێك خواردنی جۆراوجۆریان پێ دەدرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە جگە لە پێدانی خۆراكی راستەوخۆ، هاوكات لە ڕێگەی ئاو و موغەزییەوە بەردەوام ڤیتامین و ماددەی خۆراكییان پێ دەدرێت، هەر بۆیە وێڕای ئەوەی هەشت ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر بانگەشەكەیان بۆ مانگرتن، كەچی هێشتا بە بەردەوامی لێدوان بۆ میدیاكان دەدەن و هیچ كێشەیەكی راستەقینەی تەندروستییان نییە.
وەڵام بدەوه