لێژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له هه‌ولێر، لێژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.
وەڵام بدەوه