Kurdistan Press - بڕیارێک بۆ مۆلیدە ئەهلیەکان هات بڕیارێک بۆ مۆلیدە ئەهلیەکان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک بۆ مۆلیدە ئەهلیەکان هات

سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رای گەیاند، سەعاتەكانی پێدانی كارەبای موەلیدە لە شەوان كەم دەكرێتەوە، ئەوەش لەسەر داوای هاووڵاتییانە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری شوبات، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، رایگەیاند، گۆڕانكاری لە سەعاتی پێدانی كارەبای موەلیدە بۆ شەوانە كراوە.

زیاتر گوتی، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لەسەر داوای هاووڵاتییانی هەولێر، شەوانە لە سەعات دوو تا سەعات شەشی بەیانی موەلیدەكان دەكوژێنرێنەوە.

باسی لەوەش كرد، كوژاندنەوەی موەلیدەكان سەرجەمیان دەگرێتەوە تەنیا ئەو 32 موەلیدەیە نەبێت لە هەولێر كارەبایان 24 سەعاتییە.

لەبارەی هۆكاری ئەو بڕیارە دەڵێت، هاووڵاتییان داوایان لە پارێزگاری هەولێَر كردووە كە ئەو كاتە كارەبای موەلیدە پێویست نییە، بۆ ئەوەی پارەی مانگانەش كەم ببێتەوە.

لە هەولێر زیاتر لە هەزار و 200 موەلیدەی كارەبا هەیە، پێشتر دوای كوژاندنەوەی كارەبای نیشتمانی پێویست بوو بەردەوام كارەبای موەلیدە بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه