فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە پاڵپشت بە پێناسی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان و بەردەستخستنی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە، کە پشتبەستووە بە پێناسی دیجیتاڵی، ڕادەگەیەنێت. ئەم دەستپێشخەرییە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران جێبەجێ کراوە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی پڕۆسەیەکی سەردەمییانە بۆ ڕێکخستنی خشتە و کاروباری مووچە لە دامودەزگاکانی حکومەت.
ئامانجی ئەم سیستەمە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی مووچەیە بەشێوەیەکی سەرانسەریی لە کەرتی گشتیدا لەڕووی کارایی و وردی و ڕوونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
وەڵام بدەوه