بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارە لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر هەڵسابوو بە دزینی پێنج ئۆتۆمبێل.
تۆمەتبار کە هەریەک لەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ ماوەی سێ تا چوار ڕۆژ لای خۆی هێشتبووەوە و کاری ڕۆژانەی پێ ئەنجام دابوو، دواتر کاتێک ئۆتۆمبێلەکە بەنزینی لێ بڕابوو یاخود لەکارکەوتبوو، بەجێیهێشتبوو ،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بە ماوەیەکی زۆر کەم توانیمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە دەستنیشان بکەین و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دەستگیر کرا و ڕادەستی دادگا کرا
#بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه