Kurdistan Press - ئاگاداریەک لە هاتوچۆی هەولێر بۆ شوفێران ئاگاداریەک لە هاتوچۆی هەولێر بۆ شوفێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەک لە هاتوچۆی هەولێر بۆ شوفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، لە ئەمڕۆوە شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری لە گەرەکی ڕۆشنبیری نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی ڕۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و شوفێران دەتوانن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەنەوە كە لە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 3ی (شوبات/2)ی 2025ەوە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری لەگەرەکی ڕۆشنبیری نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی ڕۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت

ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە شوفێران دەکەن هاتوچۆ بە شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن تا کاری هەڵکندن و گواستنەوەی بۆڕی ئاوە کە تەواو دەبێت

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، دوای تەواوبونی کارەكان، هاتوچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە و شۆفێران ئاگادار دەكەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه