Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 12 زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 12 | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 12

بڕیارە بەغدا لەم چەند رۆژەی داهاتوودا لەسەر بەڵێنی خۆی بڕێك پارە رەوانەی كوردستان بكات، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ‌، ئەو پارەیەی دێت بۆ مووچەی مانگی یەكە، بەڵام فایلی مووچەی مانگی 12 دانەخراوە. 

دوای گفتوگۆكانی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی مووچە، ئێستە باس لەوە دەكرێت كە بەغدا لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكات. 

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم دووی شوبات لە هەولێر بەڕێوە چوو، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری ئەوەی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا ئەرێنین، گەشبینی خۆی بە هاتنی مووچە پێشاندا و دووپاتی كردەوە كە چارەسەری مووچە تەنیا بۆ مانگێك نییە، بەڵكو بۆ تەواوی ساڵە. 

لەمیانی پرسیارێكدا كە ئەو پارەیەی رەوانە دەكرێت بۆ مووچەی مانگی 12یە یان مووچەی مانگی یەك، هەورامانی گوتی، مووچەی مانگی 12 بابەتێكی داخراو نییە، بەڵكو شاندی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە دەكەن و ئەو فایلە دانەخراوە، بەڵام ئەو پارەیەی دێت بۆ مووچەی مانگی یەك دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه