Kurdistan Press - پارتی ئەوەی ئەمڕۆ کرا دەستکەوتێکی گەورەیە پارتی ئەوەی ئەمڕۆ کرا دەستکەوتێکی گەورەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی ئەوەی ئەمڕۆ کرا دەستکەوتێکی گەورەیە

فراکسیۆنی پارتی: پەسەندکردنی هەمواری بودجە دەستکەوتێکی گەورەیە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان لە پەرلەمانی عێراق ڕێکخست و تێیدا ئاماژەیان بەوە کرد، دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بۆ ئەوەی داهاتی عێراق و هەرێمی کوردستان کورتهێنان کەمبکەنەوە.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێویستە لێژنەیەی ڕاوێژکاری لەماوەی 60 ڕۆژدا دەست نیشان بکرێت بۆ خەمڵاندنی تێچووی نەوت و گواستنەوەی، هاوکات  پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد و ئاماژەی بەوە کرد، دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە دەستکەوتێکی گەورەیە، ئەو پرسە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.

یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا