Kurdistan Press - شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

دوای ماوەیەكی زۆر لە دۆخی سەقامگیری كەشوهەوا و بوونی كەشێكی وشك، بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە و لەڕۆژی پێنج شەممە 6ـی2 کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان و بە لاوازی و پچڕ پچڕی بارانبارین شار و ناوچە نزمەکانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە شەپۆلەکە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبارێت.

وتیشی، “ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی واتا 7ـی 2 بمێنێتەوە و ڕۆژانی دوای شەپۆلەکەش پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و کەشوهەوا هەر سارد دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە، پێشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا