لە دوای بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یاخود مووچەی مانگانەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و ڕادەگیرێت. بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە پەیڕەو دەکرێت، ئەویش پشت دەبەستێت بە کارتی نیشتیمانی، بەڵام پرۆسەکە دوای بە ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، هەرکەسێک ئەو کارتەی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند:
- لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکە و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت. - پرسی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە عێراق دەستپێکردووە و هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت، لە دوای بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستانیش ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت.
- دەستکراوە بەدابەشردنی بەشی یەکەمی خۆراک لە ساڵی 2025، هاوکات هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی ڕادەگیرێت، هەر کاتێک خانەنشین بوو مووچەکەی کەمتر بوو لە دوو ملیۆ، داواکاری پێشکەش دەکات و بەشەخۆراکی بۆ دەگەڕێتەوە.
- بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کواڵێتی خۆراک دەکەین.
سەبارەت بە گەنمی جووتیارانیش، "ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت، کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێمی کوردستان و سایلۆکانمان پڕن".
- بڕیارە لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێمی کوردستان کارتی ئەلیکترۆنی لە بڕی فۆرمی خۆراک دەستپێبکات.
وەڵام بدەوه