Kurdistan Press - پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێت پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێت

لە شوێنی کۆنی گوندی ڕەشکین لە هەولێر و پاش فراوانکردنی شەقام و شۆشتەکان، گەورەترین پارک کە 63 هەزار مەتری سەوزایی دەبێت دروست دەکرێ.
پارکەکە 16 هەزار دار و نەمام، نافوورەی ئاو، گۆڕەپانی چالاکیی هونەری، یاریگای منداڵان، گۆڕەپانی ڕاکردن و پاسکلسواری، کافێ و ڕێستۆرانت لەخۆ دەگرێت.
پارکەکە شوێنی ڕاگرتنی 450 ئۆتۆمبێلی دەبێت، سیستەمی ڕووناکی و کامێرای چاودێریی بۆ دادەنرێ و مزگەوت و شوێنی دانیشتن و پشوودانی دەبێت.
گوژمەی پڕۆژەکە 15 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکوەزیران جێبەجێ دەکرێت، و بڕیارە لە کۆتایی 2025 تەواو بکرێت.
پارکەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتریی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا